AP ١٤٠٢ جۆزەردان ٢٧ ١٣:٠٤

بۆ لێکدانەوەی هۆکارەکانی لەبارچوون؛

ئاولەمەی مرۆڤ لە تاقیگە چێ کرا

ئاولەمەی مرۆڤ  لە تاقیگە چێ کرا

لێکۆڵەران بە بەکارهێنانی خانە بنەڕەتییەکان ئاولەمەی دەستکردی مرۆڤیان چێ کردووە. ئەو دەستکەوتە هەنگاوێکی گرینگ لە بواری زاوزێیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە گاردیەن، لێکۆڵەران پێیان وایە ئەو ئاولەمە دەستکردانە کە خەریکن چێیان دەکەن، هەلێک لە بواری کاریگەری کێشەی ژێنێتیکی و هۆکارەکانی لەناوچوونی بەردەوامی ئاولەمە دروست دەکەن.

ئاڵبەت ئەو لێکۆڵینەوە هەندێک پرسیاری ئەخلاقی و مافی جیدی دێنێتە ئاراوە چونکوو ئەوەی کە لە تاقیگەکان چێ دەکرێت، لە دەرەوەی یاساکانی بریتانیا و وڵاتانی دیکەیە.

ئەو ئاولەمە دەستکردانە دڵێک کە لێدەدات یان پێکهاتەی مێشکیان نییە بەڵام خانەگەلێکیان هەیە کە بە شێوەی ئاسایی دەبێتە هۆی پێکهاتنی پلاسنتا.

News ID 46298

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha